تەندروستی سلێمانی 104 توشبوی كۆرۆنا لەژێر ئۆكسجیندان

کوردستان

12/04/2021‌ 754 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، 27 توشبوی نوێی كۆرۆنا داخلی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا كراون و 104 توشبویش لە ژێر ئۆكسجیندان.

 

 لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی دۆخی كۆرۆنای لە سنوری پارێزگای سلێمانی  بڵاویكردەوە، كە 117 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنادان و 27 توشبوی نوێ داخلكراون و 24 توشبویش چاكبونەتەوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، 19 توشبو لە ژووری چاودرێی چڕدان و  13 توشبویش لە ژێر ئامێری cpap دایە و یەك توشبویش گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی كوردستان هەزار و 158 تووشبووی نوێ تۆماركراوە و 460 توشبو چاکبوونەتەوە و 12 توشبویش گیانیان لەدەستداوە.

بەپەلە