شارپرێس:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى له‌باره‌ى جه‌ژنى سه‌رى ساڵى ئێزدیه‌كان بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه نه‌كردوه كه ئایا سبه‌ى پشوى فه‌رمیه یاخود نا، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێى له‌نێو فه‌رمانبه‌ران دروست كردوه.
به‌پێى رۆژمێرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ساڵى 2011وه بڕیاردراوه كه جه‌ژنى سه‌رى ساڵى ئێزیدیه‌كان پشوى فه‌رمى بێت له ته‌واوى داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2021 حكومه‌تى هه‌رێم رۆژمێرى كاركردنى خۆى بلاوكرده‌وه‌و له رۆژمێره‌كه‌دا رۆژى چوارشه‌ممه 14/4 وه‌ك پشوى فه‌رمى دیاریكراوه به‌هۆى جه‌ژنى سه‌رى ساڵى ئێزیدیه‌كانه‌وه.
ئ.ق