شارپرێس:
خوێندکارانی ئێوارانی زانکۆی هەڵەبجە مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌ناو به‌شه‌كه‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نن‌و ئاشكراشیده‌كه‌ن ئه‌وان بایكۆتى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێن:"لەڕوانگەی دڵسۆزیمان بۆ مامۆستایان‌و خوێندکارانی زانکۆ لەهەبونی چەندین حاڵەتی کۆرۆنا لەناو خوێندکاراندا ئاگادارمان كردنه‌وه"، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه، "بەڵام بەداخەوە لەلایەن زانکۆی هەڵەبجەوە داواکارییەکەمان بەرپەرچدرایەوە".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى خوێندکارانی ئێورارانی زانکۆی هەڵەبجە كه ئاراسته‌ى سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان كراوه‌و ئاگادارکردنەوەیان ڕاگه‌یاندوه له‌بایكۆت جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، "بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، سەرۆکایەتی زانکۆ‌و ڕاگری ئێواران بەرپرسیارن".
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، "پاشئەوەی لەڕوانگەی دڵسۆزیمان بۆ مامۆستایان‌و خوێندکارانی زانکۆ، داواکارییەکمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ‌و ڕاگری بەشی ئێواران کرد، لەهەبونی چەندین حاڵەتی کۆرۆنا لەناو خوێندکارانداو داوامان لێکردن بۆ سەلامەتی گیانى هەموان، لانی کەم بڕیاری ئۆپشناڵ‌و ئیختیاری (ئارەزومەندانە) بدەن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆرسی دووەم" .
جه‌ختیانكردۆته‌وه، "بەڵام بەداخەوە لەلایەن زانکۆی هەڵەبجەوە داواکارییەکەمان بەرپەرچدرایەوە".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "هەربۆیە ئێمە وەک خوێندکارانی ئێوارانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆ کە لەنوسراوەکەدا ناومان هاتوە، بۆ سەلامەتی گیانی خۆمان‌و مامۆستایان‌و سەرجەم خوێندکاران‌و فەرمانبەران، بایکۆتی تاقیکردنەوەکان ڕادەگەیەنین‌و لەحاڵەتی هەبونی تاقیکردنەوەکان بۆ هەربەش‌و گروپێکی تر بەزۆرەملێ‌و ناچاری، ئەوا بۆ هەر حاڵەتێکی نالەباری تەندروستی، سەرۆکایەتی زانکۆ‌و ڕاگرەکان بەبەرپرسیار دەزانین".
بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن:"هیوادارین لایەنی بەرپرس بەزوترینکات بێنە سەرخەت‌و ڕێگه‌بگرن لەکارەساتی توشبونی دەیان‌و سەدان مامۆستا‌و خوێندکار".