خواردنی پیاز بۆ ئەم کەسانە مەترسیدارە

تەندروستی

01/05/2021‌ 920 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پیاز یەکێکە لەسەوزە دەوڵەمەند بەڤیتامین‌و ڕەگەزە خۆراکییەکان کە سوودی تەندرووستیی گەورەیان بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە بەشێوەیەک سوودی گەورە بەلوولەکانی خوێن‌و ئێسک‌و تەندرووستیی قژ دەگەیەنێت، بەڵام هەندێک کەس هەیە دەبێت خۆیان لەخواردنی ئەو بەرهەمە خۆراکییە بەدووربگرن، لەبەرئەوەی زیانی تەندرووستیی هەیە.

تاتیانا بۆچارۆڤا پسپۆڕی کوێرە گڵاندەکان لەڕووسیا بەئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیی وتووە، "ئەوکەسانەی نەخۆشیی هەوکردنی پەنکریاس یان هەوکردنی گەدە یان نەخۆشیی برینی گەدەیان هەیە نابێت پیاز بخۆن".

وتوشیەتی:"دەبێت ئەوکەسانە لەخواردنی پیازی کاڵ دووربکەونەوە، لەبەرئەوەی دڵەکزە زیاددەکات، بەڵام پیازی کوڵاو لەسەر گەدە سووکترە، هەرچەندە بڕی ڤیتامینەکانی کەمترە".

بۆشارۆڤا ڕێنماییداوە بەوەی پیاز بخرێتە ناو سیستەمی خۆراکیی ئەوکەسانەی بەدەست ئەو نەخۆشیانەی سەرەوە ناناڵێنن، "لەهەر 100 گرام پیاز 40 کالۆری تێدایە".

و: ئاکۆ ئاڵی