ته‌ندروستى جیهانى گڵۆپى سه‌وز بۆ ڤاكسینه‌ چینیه‌كه‌ هه‌ڵده‌كات

کوردستان

08/05/2021‌ 2714 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گڵۆپی سەوز بۆ ڤاکسینی سینۆفارم-ی چینی داده‌گیرسێنێت‌و جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش ده‌ڵێت:"بەبۆچوونی خۆم‌و بەشێك لەهاوكارانم بەیەكێك لەباشترین‌و كاریگەرترین ڤاكسینی ئەزانم بەبێئەوەی هیچ ماكێكی خراپی هەبێت".


د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه‌، دوێنێ 7ى 5ى 2021 ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەشێوەیەکی بەپەلە ڕێگه‌یداوه‌ بەبەکارهێنانی ڤاکسینی سینۆفارمی دروستکراوی چین كە لەلایەن پەیمانگای بایۆ ئینستیتیوتی پەكینەوە بەرهەمهێنراوە.

هه‌روه‌ك بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتویه‌تى:"دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێکخراوەکە بەشێوەیەکی بەپەلە ڕێگای بەبەکارهێنانی ڤاکسینی سینۆفارمی دروستکراوی چینى داوه‌ کە لەسەرتاسەری جیهاندا شەشەمین ڤاکسینە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بەرهەمهێندراوە، به‌كاربهێندرێت".

وه‌كو د.هێرش سه‌ید سه‌لیم وتویه‌تى:"ڤاکسینی سینۆفارم یەکێکە لەو سێ ڤاکسینەی کە گەیشتووەتە عێراق‌و هەرێمی كوردستان‌و لەلایەن هاووڵاتییانەوە وەرگیراوە، بەبۆچوونی خۆم‌و بەشێك لەهاوكارانم بەیەكێك لەباشترین‌و كاریگەرترین ڤاكسینی ئەزانم بەبێئەوەی هیچ ماكێكی خراپی هەبێت".