شارپرێس ـ کەرکوک:
بەبڕیاری ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گۆڕانکاری لەپۆستی سەرۆکی زانکۆی کەرکوک کراو پێشتر كه كوردێك له‌و پۆسته‌دا بوو، جارێكى دیكه كوردێكى له‌هه‌مان ئه‌و پۆسته دانایه‌وه.
بەگوێره‌ى نوسراوێک كه ناو‌و واژۆى حه‌مید نه‌عیم غازى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى له‌سه‌ره‌و وێنه‌یه‌كى دەست شارپرێس کەوتووە ئاماژه به‌وه‌كراوه، بەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، د.(سەباح ئەحمەد) لەپۆستی سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکوک لادراوه.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، لەشوێنی ئەو، کەسێکی دیكه لەنەتەوەی کورد بەپلەی دكتۆر‌و بەناوی (کامەران شکور حسێن سه‌عید ده‌لۆیی) بەسەرۆکی نوێی زانکۆی کەرکوکی دیاریکراوه.
بڕیارى ئەو گۆڕانکارییە لەڕۆژی 9ى ئەم مانگەوە دەرچوەو وەکو لەنوسراوەکەشدا ئاماژەی بۆکراوە، بڕیارەکە لەسەر داوای وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بوه.