شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌یه‌كى نوێى موچه ئاشكراده‌كات، به‌وپێیه‌ش، سێشه‌ممه كۆتایی به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌هێنرێت‌و سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت‌و شوێنانه‌ى دیكه كه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، موچه‌كانیان پێده‌درێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه به‌شارپرێس دراوه، ڕۆژى 12ى ئه‌م مانگه واته دوشه‌ممه موچه‌ى وەزاره‌تەکانی ڕۆشبیریی‌و ئاوەدانکردنەوەو کشتوکاڵ لەگەڵ موچەی پەرلەمان‌و سەرۆکایەتی هەرێم‌و ئەنجومەنی وەزیران‌و خانه‌نشینانى سه‌ربازیی دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش زانراوه، ڕۆژى دواتر واته سێشەممە 13ی7ى 2021 موچەی خانەنشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت‌و به‌وپێیه‌ش کۆتایی بهدابەشکردنی موچەی مانگی شەش حوزه‌یران (مانگى شه‌ش) ده‌هێندرێت.
بڕیاریشوایه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه موچه‌ى وەزارەته‌كانى کارەباو شارەوانی‌و خوێندنی باڵا دابه‌شبكرێت.