شارپرێس:
ئەندامێكی
ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ڕایدەگەیەنێت؛ موچە مافێكی
یاسایی موچەخۆرانە و ده‌ستبردن بۆ ئه‌و مافه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان موچه‌خۆران،
نایاساییه و نابێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا ئه‌و مافه بخورێت.
حاكم قادر
حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی لە میانی به‌شداریكرد
لە كۆتاییهێنان به خولێكی یاسایی كه بۆ ژماره‌یه‌ك له خوێندكار و ده‌رچووی به‌شی
یاسا ڕێكخرابوو، باسی لە پرسی موچە و خزمەتگوزاریی هاوڵاتیانكرد.
لەبارەی
پرسی موچەوە ڕایگەیاند: موچه مافێكی دیاری كراوی هه‌موو مووچه خۆرێكی یاساییه و
به یاساش ئه‌و مافه دیاری كراوه، بۆیه ده‌ستبردن بۆ ئه‌و مافه‌ی فه‌رمانبه‌ران
و مامۆستایان مووچه‌خۆران، نایاساییه و نابێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا ئه‌و مافه بخورێت.
ئەو
ئەندامەی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی وتیشی: ئه‌ركی حكومه‌ته،
ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستیی و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.
باسی
لەوەكرد، ياسا بۆ ڕێكخستنی كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵگه و دیاریكردنی ئه‌رك و مافی تاكه‌كانه
و نابێت له ژێر هیچ پاساوێكدا مافی هاوڵاتیان بخورێت كه یاسا دیاری كردووه، نابێت
ھیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌سه‌روی یاساوه بێت.