شارپرێس:
لیتوانیا ئاشکرایکرد، بێزاربوە لەڕەفتاری کۆچبەرانی عێراقی‌و ئەفریقی، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان دەستدرێژیده‌كه‌نه‌سه‌ر ژن‌و كچانى ئه‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى دامەزراوەی لوتکە بۆ پەنابەرانی عێراقی (IHF) ئاشكرایكردوه، کۆچبەرانی عێراق ڕوبەڕوی ڕەخنەو گازندەی بەرپرسانی لیتوانی‌و کۆچبەرانی دیکەی وڵاتانی جۆراوجۆر بونه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ڕوبه‌ڕوى سزا ده‌بنه‌وه.
ڕاپۆرتەکانی لیتوانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئه‌وان بێزاربون به‌ده‌ست کۆچبەرانی ئەفریقیاو عێراقیه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ژنان‌و كچانى ئه‌و وڵاته به‌هۆى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌وه پارێزراونین‌و دەستدرێژی سێکسی‌و هەڵسوکەوتی نەشیاویان بەرامبەر دەکرێت.
چارلس میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ په‌نابه‌ران ڕونیكردۆته‌وه، "زۆر نیگه‌رانین له‌هه‌ڵسوكه‌وتى كۆچبه‌رانى عێراقى".