جوتیار عادل: له‌ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت

کوردستان

25/07/2021‌ 1994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لەماوەی چوار تا شەش ڕۆژدا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، بەڵێندراوە ناردنی 200 ملیارەكە لەلایەن عێراقەوە بەردەوامبێت.


لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ڕوداو، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند، "لەسەرەتاوە نیازپاكیمان نیشاندا بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2021ی عێراق، هەنگاوی باشمان ناوەو هەموو پابەندیەكانمان جێبەجێكردوەو لەو چوارچێوەیشدا حكومەتی عێراق ئەو 200 ملیارە دەنێرێت".

وتیشی:"هاتنی 200 ملیارەكەی بەغدا بەدەوامدەبێت‌و بەڵێنیشدراوە، بەڵام ناتوانین بەخەڵكی خۆمان بڵێین عێراقیش 200 ملیارەكەی نەنارد ئێمە دەتوانین بەتەواوی موچە بدەین، ئەو داهاتەی لەبەردەستی ئێمەدایە لەگەڵ ئەو پارەی لەعێراقەوە دێت توانیومانە موچە بەبێ لێبڕین بدەین".

لەبارەی بەردەوامی هەڵگرتنی لێبڕینی موچە ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "ئەگەر 200 ملیارەكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕاگیرا ئەوا ئەوكاتە بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستماندایە موچە دابەشدەكەین".