شارپرێس:
خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات‌و وه‌زاره‌تى دارایی له‌ماوه‌ى پێنج ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و خشته‌یه‌ى كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، سبه‌ینێ موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌و دارایی دابه‌شده‌كرێت له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤانى‌و به‌رگرى‌و فریاكه‌وتن‌و لیواكانى نه‌وت‌و گاز دابه‌شده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى خشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكردۆته‌وه، ڕۆژانى سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی ئاشكرایكردبوو، سبه‌ینێ ته‌نها موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی‌و پێشمه‌رگه‌و یه‌كه‌كانى 70و 80 دابه‌شده‌كرێت.
دوێنێ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم لێبڕینى له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵگرت‌و ڕایگه‌یاند، له‌م مانگه‌وه لێبڕین نامێنێت، هاوكات شه‌وى ڕابردوش وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ى 4 بۆ 6 ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
ش.هـ
خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران: