شارپرێس:
نەخۆشخانه‌یه‌كى حكومیی له‌شارى هه‌ولێر ده‌كرێت به‌تایبه‌ت، له‌به‌رامبه‌ریشدا سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستى تۆمارده‌كرێت‌و پارێزه‌رێكیش ئاشكرایده‌كات، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌پاره‌ى شیرینى نه‌وت‌و له‌سه‌ر زه‌وى شاره‌وانى دروستكراوه، به‌ڵام ئێستا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى به‌كارده‌هێنرێت نه‌ك گشتیی.
گۆران دیبه‌گه‌یی پارێزه‌ر كه ساڵێك پێش ئێستا سكاڵاى له‌سه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستى تۆماركردوه له‌سه‌ر كه‌یسى نه‌خۆشخانه‌ى نەخۆشخانەی منداڵانی (سانتیلایڤ) له‌شارى هه‌ولێر كه وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت:"به‌پاره‌ى شیرینى نه‌وت له‌لایه‌ن به‌ریتانیاو كه‌نه‌داوه وه‌ك دیارى بۆ هه‌ولێرو هه‌رێمى كوردستان دروستكرا، به‌لام ئێستا كراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌هلى‌و بۆ سودو به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى به‌كارده‌هێنرێت".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، دیبه‌گه‌یی وتى:"دواى ئەوەى كه‌وا كۆمه‌ڵێك یاداشت ئاراسته‌ى داواكارى گشتى كرابوو له‌سه‌ر نەخۆشخانەی منداڵانی (سانتیلایڤ) كه‌وا له‌لایه‌ن وڵاتانى ده‌ره‌وه خه‌رجی‌و پێویستیه‌كانى دابینده‌كرا، ئه‌مڕۆ جارێكى تر ئه‌و سكاڵایانه جوڵێنرانه‌وه".
وتیشى:"ئێستا نه‌خۆشخانه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتیی به‌كارناهێندرێت‌و بۆ مه‌رامى شه‌خسیه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى گه‌وره‌ى كردۆته سه‌ر سومعه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كان‌و كه‌نه‌دیه‌كان".
وه‌كو ئه‌و وتى:"ئه‌و دوو وڵاته به‌ئاشكرا ده‌ڵێن: كاتێك شتێك بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین وه‌كو دیارى، به‌ڵام دواتر قۆرخده‌كرێت له‌پێناو بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان كه‌سێكدا".
ته‌ئكیدیكرده‌وه، "ئێمه ئه‌مڕۆ جه‌ختمان له‌سه‌ر یاداشتى پێشومان كرده‌وه كه سكاڵاى یاساییمان له‌سه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستى تۆماركردوه‌و داوامانكردوه ئه‌و مافه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان‌و نه‌خۆشخانه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتیی به‌كاربهێندرێت".
نه‌خۆشخانه‌ى سانتیلایڤ به‌پاره‌ى شیرینى نه‌وت له‌سه‌ر زه‌وى شاره‌وانى دروستكراوه تاوه‌كو وه‌كو نه‌خۆشخانه‌یه‌كى حكومه‌تى سودى لێ ببینرێت، به‌ڵام وه‌كو ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێت:"به‌داخه‌وه بۆ مه‌رامى تایبه‌تى‌و شه‌خسى به‌كارده‌هێندرێت".
ئه‌وه‌شى وت:"حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته لیژنه‌ى پێكهێناوه، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌ى ساڵێك زیاتره هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوه، بۆیه ئێمه داوامان له‌داواكارى گشتى كردوه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه هه‌رچى زوه بێته سه‌رخه‌ت ئه‌و مافه بۆ هاوڵاتیان بگێڕێته‌وه".