وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە سعودیە: هەڕەشەكانی ئێران پێویستیی بە بەرگری بەهێزی هاوبەش هەیە

جیهان

29/04/2024‌ 203 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و ئێران دەریخست هەڕەشەكانی تاران پێویستی بە یەكگرتنی زیاتری بەرگری هەیە.

بلینكن لە میانی كۆبوونەوەی وەزیرانی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو لە پایتەختی سعودیە، ڕوونیكردەوە، كە "ئەم هێرشە تیشك دەخاتە سەر ئەو مەترسییە توند و پەرەسەندووەی ئێران دروستیكردووە، هەروەها تیشك دەخاتە سەر پێویستی كاركردنی پێكەوەیی لەسەر بەرگریی یەكگرتوو".

لە لایەكی دیكەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە لایەنی ئیسرائیل كرد كە هەوڵی زیاتر بدات بۆ زیادكردنی ڕەوتی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ كەرتی گەمارۆدراوی غەززە.


ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری بلینكنەوە بڵاویكردەوە، ئەو گەشتەی ئێستای بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەقۆزێتەوە، كە حەوتەم گەشتە بۆ ناوچەكە لە دوای دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ئۆكتۆبەری 2023وە، بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر سەركردەكانی ئیسرائیل لەسەر ئەم پرسە، ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەبێت حەماس بە خێرایی بڕیاری خۆی لەسەر پێشنیاری ئاگربەست بڕیار بدات".