رۆبەرت فیكۆ، سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیا دەستڕێژی گولەی لێكرا و برینداربوو، رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
میدیای سلۆڤاكیا دەڵێت لە ناوچەیەكی هەڵكەوتوو لە دووری 150 كیلۆمەتری پایتەختی وڵاتەكەوە دەستڕێژی گولە لە سەرۆكوەزیران كراوە.
بەگوتەی سەرچاوەكان سەرۆكوەزیران دوای بریندار بوونی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و كەسێكیش بەتۆمەتی هێرشەكە دەستگیركراوە.