ناتانیاهۆ لە خاكی سوریاوە: بەمزووانە ڕژێمی ئێران و میحوەری مقاوەمە دەڕووخێنین

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ڕووخانی ڕژێمی ئێران نزیكە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ داڕمانی حەتمی تەواوی میحوەری لایەنگری تاران.

ناتانیاهۆ لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ چیای حەرمون لە سوریا، وتی: ئەركی سەرەكیمان ڕوخاندنی ڕژێمە لە ئێران.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەی قسەكانیدا وتی "ئێمە زۆر لەوە نزیكین، دەزانین كە لە كۆتاییدا تەواوی میحوەرەكە دەڕوخێت. ئێمە پابەندین بەو كارە و ئەوەش دەكەین".

ناتانیاهۆ ڕونیكردەوە: "لە سەروبەندی سەری ساڵی جولەكەكاندا، ئێمە لە لوتكەی چیای حەرمونین، دیمەشق لێرەیە، لوبنان لەوێیە و بەرزاییەكانی جۆلانی سوریاش نزیكە. ئێمە تەواوی ناوچەكە لە حەرمونەوە تا ڕووباری یەرموك، و لێرەوە تا دەریای ناوەڕاست كۆنتڕۆڵ دەكەین كە وێنەی نەبووە."

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: ڕێگە نادەین هیچ سوپایەكی تیرۆریستی ئامادەیی لەسەر سنوورەكانمان هەبێت و ئەمەش یەكێكە لەو دەستكەوتە گەورانەی بەدەستمان هێناوە.