شارپرێس:
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێکی له‌ناكاو و پێشتر ڕانه‌گه‌یه‌نراو، گەیشتە ئۆکرانیا.
سەردانەکەى ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا لەکاتێکدایە ڕوسیا ھێرشێکی گەورەو بەرفراوانی کردوه‌تەسەر تەواوی ھەرێمی خارکێڤ کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا چوار شارۆچکەو چەندین گوندی ھەرێمەکەی کۆنترۆڵکردوەو نزیکەی 40 ھەزار کەسی مەدەنیش ئاوارەبون.
لەبەرامبەردا ئۆکرانیا داوای ھاوکاریی بەپەلە دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا زۆر کەمبوه‌تەوە،ئەوەش وایکردوە ڕوسیا ھێرشی فروان ئەنجامبدات‌و پێشڕەویی گەورە بکات.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئه‌مریكا بۆ دوپاتکردنەوەی پشتیوانی ئۆکرانیایەو لەکاتی گەیشتنیشیدا وتى:"ئەمریکا لەهەفتەکانی داھاتودا ھاوکاریی سەربازیی دەگەیەنێتە ئۆکرانیا".
شارەزایانی سەربازیش دەڵێن، ڕوسیا بەئاسانی پێشڕەوی دەکات‌و تائێستا ھاوکارییەکانی ئەمریکاو ئەوروپاش نەبوه‌تە ھۆی ڕاوەستانی ڕوسیا لەئۆکرانیا.