شارپرێس:
کەمێک پێش ئێستا دوو تەقینەوە لەنزیک باڵەخانەی وەزارەتی گەشتوگوزار لەدیمەشقی پایتەختی سوریا رویاندا، تەقینەوەکان لەنزیک ئەو هۆتێلەن کە ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا تێیدا دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، دوو تەقینەوەی بەهێز ناوەڕاستی شاری دمشقی پایتەختی سوریای هەژاندو ستونی دوکەڵ لەنزیک ئەو هۆتێلە بەرزبوەوە کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا تێیدا دەمێنێتەوە.
بهگوێرهى زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرۆکی فەرەنساو وهفده یاوهرهكهى، تەنها 15 خولەک پێش ڕودانی تەقینەوەکان، شوێنی حەوانەوەی خۆیان لەناوەڕاستی دیمهشق بەجێهێشتوە، ئەمەش وایکردوە لەهەر مەترسییەک بەدوربن.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ڕوداوەکە بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراوەوە بوە کە یەکێکیان لەناو پاسێکو ئەوی دیکەیان لەئۆتۆمبێلێکی مەدەنی جێگیرکرابون، تەقینەوەکانیش لەنزیک باڵەخانەی وەزارەتی گەشتوگوزار ڕویانداوە، بەو هۆیەشەوە ئۆتۆمبێلێک بەتەواوی سوتاوەو چەند کارمەندێکی پۆلیسی مەدەنی ناوچەکەش برینداربون.