دواین راپرسی: ئەردۆغان لەدوای ركابەرەكانییەوەیە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 شارپرێس:

بەپێی ئەو ڕاپرسییەی كۆمپانیای Ankara Araştırma ve Danışmanlık (ANK-AR) كە لەنێوان ٢٦ تا ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ئەنجامیداوە و ٢٠٠٤ كەس بەشدارییان تێدا كردووە، لە هەر سێ سناریۆی جیاوازی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆكی كۆمار و سەرۆكی AKP، لە دوای ڕكابەرەكانی خۆی ماوەتەوە.

ئایتونتش ئاركین نوسر لە ڕۆژنامەی Nefes  سەبارەت بە وردەكاری ڕاپرسییەكە ئاماژە بەوە دەدات كە سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری ئۆزگور ئۆزێل ئاگاداری دەرەنجامەكان بووە.

ئۆزگور ئۆزەل: هەر سێ ڕاپرسییەكەمان تاوتوێ كرد
زەینەل ئەمرە، ئەندامی پەرلەمانی CHP لە ئیستانبوڵ، دوای كۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی (MYK) بە سەرۆكایەتی ئۆزگور ئۆزەل، ڕایگەیاند كە سێ ڕاپرسیی جیاواز مشتومڕی لەسەر كراوە و ڕایگەیاند كە :
١/زیاتر لە ٩٠٪ی دەنگدەرانەكانی CHP پشتگیری لە CHP بە سەرۆكایەتی ئۆزگور ئۆزەل دەكەن.
٢/ئەگەر CHP لە ژێر سەرۆكایەتی ئۆزگور ئۆزەل نەبێت، زۆربەیان ئامادەن پشتگیری لە پارتێكی نوێ بكەن كە ئۆزەل دایبمەزرێنێت.
٣/لە هەردوو حاڵەتەكەدا ئەو هێزە سیاسییە لە پلەی یەكەمدا دەبێت.

سناریۆی یەكەم: مانسوور یاواش بەرامبەر ئەردۆغان
ئەنجامەكان:
١/مانسوور یاواش: ٤٦.٢٪
٢/رەجەب تەییب ئەردۆغان: ٣٢.٤٪
٣/دەنگ نادەن: ١٦٪
٤/بڕیاریان نەداوە: ٥.٤٪

هەروەها:
١/٦٦.٢٪ لەوانەی دەڵێن دەنگ بە CHPی كەمال كلیچدارئۆغلو دەدەن، مانسوور یاواشیان هەڵبژاردووە.
٢/٩٦.١٪ لەوانەی دەڵێن دەنگ بە پارتی نوێی ئۆزگور ئۆزەل دەدەن، پشتگیری مانسوور یاواش دەكەن.

سناریۆی دووەم: ئەكرەم ئیمامئۆغلو بەرامبەر ئەردۆغان
ئەنجامەكان:
١ / ئەكرەم ئیمامئۆغلو: ٤٤.٦٪
٢/ئەردۆغان: ٣٥.٨٪
٣.دەنگ نادەن: ١٤٪
٤.بڕیاریان نەداوە: ٥.٧٪

هەروەها:
١.٦١.٥٪ لە دەنگدەرانی CHPی كلیچدارئۆغلو پشتگیری ئیمامئۆغلۆ دەكەن.
٢.٩٧.٤٪ لە پشتیوانانی پارتی نوێی ئۆزەل، ئیمامئۆغلۆیان هەڵبژاردووە.

سناریۆی سێیەم: ئۆزگور ئۆزەل بەرامبەر ئەردۆغان
ئەنجامەكان:
١.ئۆزگور ئۆزەل: ٤٢.٤٪
٢.ئەردۆغان: ٣٧.٦٪
٣.دەنگ نادەن: ١٣.٧٪
٤.بێ‌بڕیار: ٦.٣٪

هەروەها:
١.٥٣.٨٪ لە پشتیوانانی CHPی كلیچدارئۆغلو، ئۆزەل هەڵدەبژێرن.
٢.٩٥.٩٪ لە پشتیوانانی پارتی نوێی ئۆزەل، خۆی پشتگیری دەكەن.

دەنگدەرانی ئۆپۆزسیۆن لەسەر یەك بەربژێری هاوبەش یەكدەگرن
ڕاپرسییەكە هەڵوێستی دەنگدەرانی ئەم پارتانەی تاقیكردۆتەوە:
١.پارتی باش (İYİ Parti)
٢.پارتی كلیل (Anahtar Parti)
٣.پارتی زەفەر (Zafer Partisi)
٤.پارتی ڕیفاهی نوێ (Yeniden Refah Partisi)
٥.پارتی DEM

پشتگیری مانسوور یاواش
١.دەنگدەرانی İYİ Parti: ٩١٪
٢.دەنگدەرانی Anahtar Parti: ٦١.٧٪
٣.دەنگدەرانی Zafer Partisi: ٩٢.٩٪
٤.دەنگدەرانی Yeniden Refah: ٦١.٩٪
٥.دەنگدەرانی DEM: ٢٩.٢٪

پشتگیری ئەكرەم ئیمامئۆغلو
١.İYİ Parti٦٠.٣٪
٢.Anahtar Parti: ٢٣.٣٪
٣.Zafer Partisi: ٧١.٤٪
٤.Yeniden Refah: ١٩٪
٥.DEM: ٧٩.٢٪

پشتگیری ئۆزگور ئۆزەل
١.İYİ Parti: ٥١.٣٪
٢.Anahtar Parti: ١٨.٣٪
٣.Zafer Partisi: ٦٦.١٪
٤.Yeniden Refah: ١٤.٣٪
٥.DEM: ٧٥٪

ئەنجام
ڕاپرسییەكە نیشانی دەدات كە لە هەر سێ سناریۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە دواوەی ڕكابەرە سەرەكییەكانی ئۆپۆزسیۆن دایە. هەروەها، مانسوور یاواش لە نێوان هەموو كاندیدەكان باشترین ئەنجامی بەدەست هێناوە، بە تایبەتی لە نێوان دەنگدەرانی نەتەوەیی و پارتە ڕاستڕەوەكاندا. لە بەرامبەردا، ئەكرەم ئیمامئۆغلو و ئۆزگور ئۆزەل پشتگیرییەكی زۆری لە دەنگدەرانی DEM  و بەشێكی بەرچاوی ئۆپۆزسیۆن بەدەست هێناوە.