کۆی پارە دۆزراوەکانی عەدنان جومەیلی گەیشتە 127 ملیار دینار

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ئەمڕۆ دوشەممە ئاشكرایكرد، لەچوارچێوەی دۆسیەی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشوی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، دەستبەسەر 25 ملیار دیناری عێراقی نوێدا گیراوە.



به‌گوێره‌ى بەیاننامەیەکی دادگاکە، دادوەر ڕونکردنەوەیداوە کە جگە لەو بڕە پارەیە، دەستبەسەر یەک ملیۆن دۆلار‌و نزیکەی پێنج کیلۆگرام زێڕیشدا گیراوە کە سەرجەمیان لەناو بوتڵی ئاوی پلاستیکیدا لەماڵی تۆمەتبارەکە لەشاری تکریت حەشاردرابون.

ئەوەش هاتوە، "ئەم پرۆسەیە دوای بەدواداچونی ورد بۆ ئەو زەرەرو زیانە داراییانە هات کە بەهۆی پڕۆژەکانی ئەو تۆمەتبارەو هاوکارەکانیەوە بەفیڕۆدرابون". 



بەمەش کۆی گشتیی ئەو پارانەی تائێستا لەم دۆسیەیەدا دەستیان بەسەردا گیراوە گەیشتوه‌تە 127 ملیار دینارو 24 ملیۆن دۆلار، ئەمە جگە لەدەستبەسەرداگرتنی چەندین خانوو، زەوی‌و ئۆتۆمبێل.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی جەختیکردوه‌تەوە، لێکۆڵینەوەکان‌و ڕاوەدونانى سەرجەم تۆمەتبارانی دیكه‌ى تێوەگلاو لەم گەندەڵییەدا بەردەوامدەبن تا تەواوبونی هەموو ڕێکارە یاساییەکان.

بەپەلە