شارپرێس:
لەپێشهاتێکی کتوپڕو مێژوییدا کە پێدەچێت تەواوی هاوکێشەی سیاسییو سەربازیی سوریا بگۆڕێت، کۆبونەوەیەکی سێقۆڵیی باڵا لەنێوان سەرۆک کۆمارو سیپان حهمۆ فهرماندهى باڵاى ڕۆژئاواى كوردستان بەڕێوەچوو، کە بەڵێنی "سوپرایزی گەورە"و گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەگەلی سوریا دەدات.
کۆبونەوەکە لەسەر داواکاریی ڕاستەوخۆی ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا ڕێکخرا، تێیدا هەریەکە لەسەرۆک کۆمارو سیپان حەمۆ یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵات (ڕۆژئاڤا) پێکەوە کۆبونەوە بۆ تاووتوێکردنی ئایندەی ناوچەکە.
بهگوێرهى زانیارییهكان، تەوەرە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە گەیشتنه بەلێکتێگەیشتنی تەواو لەسەر ئەو خاڵە جێناکۆکانەی کە ساڵانێک بوو چارەسەرنەکرابون، دەرکەوتنی ئاسۆیەکی گەشو ئەرێنی تایبەت بەدانیشتووانی ڕۆژئاواى كوردستانو گەرەنتی ڕێزگرتن لەپێگەی ناوچەکە، داڕشتنی نەخشەیەک کە کۆتایی بەململانێکان بهێنێتو هاوکاریی هاوبەش لەنێوان لایەنەکاندا بچەسپێنێت.
چهند سەرچاوەیهكى ئاگادار لهكۆبونهوهكه پشتڕاستیانکردوەتەوە، ئەم هەنگاوە تەنها دانیشتنێکی ئاسایی نەبوە، بەڵکو وەرچەرخانێکی مێژوییەو نەخشەی قۆناغێکی نوێ لەئاشتیو پێکەوەژیان دەکێشێت، داواش لەهاوڵاتیان کراوە کە چاوەڕوانی ئەو بڕیارە گرنگو کتوپڕانەبن کە لەڕۆژانی داهاتودا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ڕادەگەیەنرێن.
