شارپرێس:
ئەمڕۆ دووشەممە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بە سەردانێكی فەڕمی گەیشتە دیمەشق، كە یەكەم سەردانی سەرۆكی دەوڵەتێكی گەورەی ڕۆژئاوایە بۆ سوریا لەدوای رووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
لە میانی سەردانەكەیدا كە تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت، ماكرۆن داوای "سوریایەكی ئازاد و فرەیی دەكات كە ڕێز لە هەموو پێكهاتەكانی بگرێت و ڕۆڵی لە هێوركردنەوەی گرژییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگێڕێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە فڕۆكەخانە پێشوازی لە سەرۆكی فەرەنسا كرد.
فەرەنسا كاتی سەردانەكەی ماكرۆنی ڕانەگەیاند تا دوای نیشتنەوەی فڕۆكەكەی، پێدەچێت لەبەر هۆكاری ئەمنی بێت، لەكاتێكدا سوریا بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەندین تەحەدا لە هەوڵەكانیدا بۆ دروستكردنی ئاسایش و سەقامگیری دوای 13 ساڵ لە شەڕێكی ناوخۆی خوێناوی و ئەو گرژییانەی دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە سوریادا ماون.
سەرۆكایەتی كۆماری سوریا ڕۆژی یەكشەممە سەردانەكەی ڕاگەیاند بەبێ ئەوەی وادەی دیاری بكات.