شارپرێس:
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەك لەرووداوێكی دڵتەزێندا رادەگەیەنێت.
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێن لە كاتی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، شێركۆ ئیسماعیل حەسەن، پێشمەرگە لە ڕیزی هێزەكانی سەر بە فەرماندەییمان شەهید بوو.
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەوبارەیەوە دەڵێت "پرسە و سەرەخۆشیی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەكەین، خودا سەبوریی هەمووان بدات و ڕۆحی بە بەهەشت شاد بێت".