شارپرێس:
دیلان غەفور ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وه‌زیری دارایی عێراق لەکۆبونەوەی لیژنەی دارایی وتی موچه‌ی مانگى شه‌ش خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیارینه‌كرد.
دیلان غەفور وتیشی، "وه‌زیرى دارایی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، بۆ موچه‌ی مانگی حه‌وت-یش وه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كارنامه‌یه‌كیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێبینى هه‌یه، به‌ڵام پێویستیان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌یه".
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، "بۆ مانگی پێنجیش وه‌زیرى دارایی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی موچه‌ی ناردوه، چونكه ئه‌و بڕگانه‌ی كه له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌ن (مه‌به‌ست له‌ڕێككه‌وتنی دارایی نێوان هه‌ولێرو به‌غدایه) له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌كو خۆی جێبه‌جێنه‌كراون، یه‌كێك له‌وانه بڕی (120 ملیار) دیناری داهاتی نانه‌وتییه كه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ئه‌و بڕه بدات، ئه‌مه پێویسته هه‌مواربكرێت‌و بڕێكی چه‌سپاو نه‌بێت".
به‌وته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه كه نوێنه‌رى فراكسیۆنى یه‌كێتیه له‌په‌رله‌مان‌و لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، "جگه له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسكرا، له‌عێراق كورتهێنانێكی زۆر هه‌یه‌و نه‌ختینه‌ش زۆر كه‌مه".
