بازرگانی عێراق لەبارەی گەنمی كوردستانەوە روونكردنەوە دەدات

کوردستان

15/05/2024‌ 921 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەمڕۆ چوارشەممە (15ی ئایاری 2024)، وەزارەتی بازرگانی عێراق رونكردنەوەی لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانەوە دا.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەتیدەكاتەوە كێشە لە بەبازاڕكردنی بەروبوومەكانی دانەوێڵەی هەرێمی كوردستاندا هەبێت و دەڵێت پرۆسەكە بێ كێشەیە و كۆگاكانیش ئامادەن.

هەروەها حەنون ڕایگەیاند، "نرخی یەك تۆن گەنم (850) هەزار دینارە‌و نرخی گەنم لە هەرێم وەك یەكە و بە نرخێكی كەمتر نابێت لە ناوچەكانی دیكە".

دەشڵێت "ئێمە مامەڵە لەگەڵ هەموو پارێزگاكان بە یەكسانی دەكەین."