شارپرێس:
عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی داد‌و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا ڕایگەیاند، لەماوەی چەند مانگی داهاتودا، پرۆسه‌ى له‌ناوبردنى چه‌كه‌كانى ده‌ستى پەکەکە لەعێراق تەواو دەبێت، ئەوەش دوای بڕیارەکەی ئۆجه‌لان‌و په‌كه‌كه.
چەلیک بەتەلەفزیۆنی ئێن تی ڤی ڕاگەیاندوە، بەرپرسانی هەواڵگریی‌و هێزە چەکدارەکانی تورکیا سەرپەرشتی پرۆسەی له‌ناوبردنى چه‌كه‌كانى ده‌ستى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆسەی له‌ناوبردنى چەک لەعێراق دەبێت، لەماوەی سێ بۆ پێنج مانگدا تەواو دەبێت".
بڕیارە لەچوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا پەکەکە ڕۆژی هەینی دەست به‌له‌ناوبردنى چه‌كه‌كانى ده‌ستى گه‌ریلاكانى بكات.
هاوکات ئەمڕۆ شاندێکی دەم پارتی گەیشتە هەولێر بۆ بەشداریکردن لەمەراسیمەکەی سبەینێ هه‌ینى.
ئ.ه