شارپرێس:
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ڕایگەیاند، دوو سەرکردەی داعشیان لەکەمپی هۆڵ دەستگیرکردوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند، یەکینەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامداوە و سەرکردەکانی داعشیان لە کەمپی هۆڵ دەستگیرکردووە .
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو سەرکردەکە بەناوی مەحمود سەفی عەوال ناسراو بە ئەبو ئەلبەراع و عەبدولڕەزاق مەحمود ئەلسەلامە ناسراو بە ئەبو عەبدولڕەحمان دەستگیرکران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، مەحمود ئەمیری ئەو ڕێکخراوە بووە لە کەمپەکە، لەوێ ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ڕێکخستووە و بەشێوەیەکی کارا بەشداریی لە بەقاچاخبردنی چەک و خەڵکی ناو کەمپەکە کردووە.
لەلایەکی دیکەوە عەبدولڕەزاق پۆستی "ئەمیری ئایینی" ڕێکخراوەکەی بەدەستەوە بووە و بەرپرسی دامەزراندنی منداڵان و پێدانی بەناو "فێرکاری شەریعەت" بووە بۆ ئەوەی لە ئایدۆلۆژیای توندڕەودا ڕاهێنانیان پێبکات.
ئ.ه