دەم پارتی بانگەوازێك ئاڕاستەی دەوڵەتی ئێران دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

 هاوسەرۆكی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، ئێمە بانگەواز لە دەوڵەتی ئێران دەكەین كە دوای دەستێوەردان و هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل، دەبێت ئاشتیی ناوخۆیی خۆی بەدی بهێنێت و مافەكانی گەلی كورد، بەلووچ و هەموو گەلان دابین بكات. 

هاوسەرۆكی گشتیی دەم پارتی لەبارەی رەوشی ئێرانەوە وتی "پێویستە ماف و ئازادییەكانی ژنانیش بناسرێن. دەبێت دەوڵەتی ئێران گوێ لە داواكارییەكانی گەل بگرێت و كۆتایی بە گوشارەكانی سەر هاووڵاتییانی ئێران بهێنێت".

دەشڵێت "كورد نەچوونە ناو شەڕەكەوە و بەرژەوەندیی گەلانیان بە بنەما گرت."
وتیشی: "هەڵوێستی گەلی كورد ڕوون و ئاشكرایە؛ بەردەنگ لە توركیا ئەنكەرەیە، لە ئێران تارانە، لە عێراق بەغدایە و لە سوریاش دیمەشقە. پێویستە ئەم چوار دەوڵەتەش گوێ لە داواكارییەكانی گەل بگرن و بەرەو دیموكراتیزەبوون، چارەسەری و ئاشتیی ناوخۆیی هەنگاو بنێن."