شارپرێس:
گەشتی دیپلۆماسیی وهفدى باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، بەسەرۆکایەتیی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپی کۆتاییهات، بهرپرسانى حكومهتى دیمهشق-یش دهڵێن، "مهزڵوم عهبدى پێگهى فهرمیى لهسوریادا نییه، نابێت وڵاتانى ئهوروپا بهفهرمیى پێشوازیى لێبكهن".
وهفدهكهى ڕۆژئاوای کوردستان لەم گەشتە فەرمییەدا سەردانی وڵاتانی (فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەنداو بەلژیکا)یان کرد، لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومیو پەرلەمانیی ئەو وڵاتانەدا کۆبونەوە، بەمەبەستی چەسپاندنی پێگەی خۆیان لەنەخشەی سیاسیی داهاتوی سوریادا.
سەرەڕای ئەوەی تائێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەلایەن هەسەدە یان وڵاتانی ئەوروپاوە سەبارەت بەناوەڕۆکی وردی دیدارەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوەدەکەن، پرسی تێکەڵکردنی هێزە چەکدارەکان لەسوریاو دابینکردنی گرەنتیی یاسایی بۆ مافەکانی کورد لەدەستوری داهاتوی وڵاتەکەدا، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بون.
ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسییانەی فەرماندەی گشتیی هەسەدە کاردانەوەو ناڕەزایەتیی توندی ئۆپۆزسیۆنی سوریای لێکەوتوەتەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "سوریا ئەلئان"، بەرپرسانی حکومەتی دیمهشق نیگەرانیی قووڵی خۆیان دەربڕیوەو بانگەشەی ئەوەدەکەن، مەزڵوم عەبدی پێگەیەکی فەرمیو یاسایی لەناو پێکهاتەی دەوڵەتی سوریادا نییە، بۆیە نابێت وڵاتانی ئەوروپی بەشێوازێکی فەرمی پێشوازیی لێبکەن، ئەم کێشمەکێشە لەکاتێکدایە کە پرۆسەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی گواستنەوە بەقۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت.
