شارپرێس:
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، لەسبەینێوە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، کەشناسێکیش دەڵێت، لەگەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پلەی گەرمای ئەمڕۆ هاوشێوەی دوێنێ دەبێتو ئاسمانیش ساماڵو پەڵەهەور دەبێت، لەبارەی سبەینێشهوە، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
لهلایهكى دیكهوه محەممەد کەمال پێشبینکاری کەشوهەوا ئاشكرایكردوه، "لەسبەینێوە بەچەند قۆناغێک پلەی گەرما ڕوو لەبەرزبونەوە دەکات، ئەمەش بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی گەرمو شێداری زەریای هیندییەوەیە".
بەوتەی ئەو کەشناسە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو تاوەکو ناوەڕاستی هەفتە، گەرمترین ڕۆژەکانی ئەمساڵ دەبێت، بەجۆرێک لەگەرمیان دەگاتە 50 پلە.
محەممەد کەمال پێشبینیکردوه، ئەو گەرمایەی بڕیارە ناوچەکە بگرێتەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامدەبێت.