لەئێران دەرهێنانی نەوت ڕادەوەستێت و قەیرانی بەنزین سەرهەڵدەدات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 152 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بە هۆی گەمارۆی ئەمەریکا بۆ سەر هەناردەی نەوتی ئێران، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووی قەیرانێکی تووندی وزە دەبێتەوە و بەم زووانە دەرهێنانی نەوت لەو وڵاتە ڕادەوەستێت و قەیرانی بەنزین دروست دەبێت.

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا سکۆت بێسێنت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، پیشەسازی نەوتی ئێران بەهۆی گەمارۆی ئەمەریکاوە دەستی بە ڕاگرتنی بەرهەمهێنان کردووە."

دەشڵێت "بەم زووانە دەرهێنانی نەوتی خاو هەرەس دێنێت؛ دوای ئەوە کەمی بەنزین دەستپێدەکات."