شارپرێس:
دیاریکردنی عەلی فالح کازمی زەیدی وەک کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، شەپۆلێکی بەهێزی کاردانەوەی لەناوخۆو دەرەوەی عێراق دروستکردوە، ئەم کاندیدکردنە تەنها وەک گۆڕانکارییەکی سیاسی نابینرێت، بەڵکو بەهۆی پاشخانە داراییەکەیەوە، عێراق دەخاتە ناو تاقیکردنەوەیەکی سەخت لەگەڵ سیستەمی دارایی جیهانی.
هەڵکشانی خێرا‌و ئیمپراتۆرییەتی دارایی
عەلی زەیدی کە دەرچوی بەشی یاسا‌و زانستە داراییەکانە، لەماوەیەکی کورت‌دا بوە یەکێک لەجەمسەرە دیارەکانی کەرتی بانکداری لەعێراق، وەک سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی بانکی ئیسلامی باشور، زەیدی توانی پێگەیەکی ئابوریی بەهێز بۆ خۆی بونیادبنێت، بەڵام هەر ئەم پێگەیەش بوە سەرچاوەی گەورەترین کێشەی نێودەوڵەتی بۆی.
سزاکانی ئەمریکاو تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە
خاڵی هەرە جەنجاڵ لەژیاننامەی عەلی زەیدیدا، پەیوەندییەتی بەو سزایانەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەسەر دامەزراوەکانیدا سەپاندویەتی، چونكه لەشوباتی 2024، بانکی ناوەندیی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا، بانکی باشوری خستە لیستی ئەو بانکانەی کە قەدەغەی مامەڵەکردنی دۆلاریان لەسەرە، هه‌روه‌ها دامەزراوە داراییەکانی زەیدی تۆمەتبارکراون بەتێوەگلان لەسپیکردنەوەی پارەو گواستنەوەی نایاسایی دراوی قورس بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی سودگەیاندن بەلایەنە سزادراوەکان.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، تائێستا، ناوی عەلی زەیدی لەلیستی ڕه‌شى فەرمی سزاکانی ئەمریکادا بەشێوەیەکی سەربەخۆ نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو خاوەن‌و بەڕێوەبەری سەرەکی ئەو بانکە سزادراوەیە، ناوی ئەو لەڕاپۆرتە چاودێرییەکاندا وەک کەسایەتییەکی گوماناوی یان بەرپرسیار لەو چالاکییە داراییانە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ئه‌گه‌رچى تائێستا ئه‌مریكا هیچ هه‌ڵوێستێكى ڕانه‌گه‌یاندوه‌و سزا کەسییەکەش هێشتا بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام میدیا ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەکان باس لەوەدەکەن، واشنتۆن ڕێکاری توندی بەرامبەر ئەو بانکەو بەرپرسەکانی گرتوەتەبەر، ئەمەش وایکردوە کاندیدکردنی ئەو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ببێتە جێگەی مشت‌ومڕ.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كرێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بانکەکەی سزادراوەو قەدەغەی دۆلاری لەسەرە، بەڵام خودی عەلی زەیدی تا ئەم ساتە ناوی لەلیستی فەرمی سزاکانی ئەمریکادا وەک (کەس) جێگیرنەکراوە، هەرچەندە وەک بەرپرسی یەکەمی ئەو بانکە لەژێر چاودێریی توندایە.
چاودێرانیش پێیانوایە، کاندیدکردنی کەسێک کە بانکەکەی لەلیستی ڕەشی واشنتۆندایە، دەکرێت پەیوەندییەکانی داهاتوی عێراق‌و ئەمریکا ئاڵۆزتر بکات، بەتایبەت لەمەلەفی فیدراڵی ئەمریکی‌و ناردنی دۆلار بۆ عێراق.
بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانى په‌یوه‌ست به‌زه‌یديى
بانکەکەی کە ناوی بانكى شیماله لەلیستى ڕه‌شى لیستی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادایە، بەتۆمەتی سپیکردنەوەی 255 ملیۆن دۆلار بۆ سوپای پاسداران‌و دابینکردنی دۆلاری کاش.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، زه‌یدى به‌رپرسه له‌دابینکردنی دۆلاری کاش بۆ گروپەکانی (عەسائیب ، نوجەبا، ئه‌نساروڵڵا ئه‌وفیا)، هاوكات سکاڵایەکی دەستەی دەستپاکی عێراقی لەسەرە لەبەرامبەر دەستبەسەراگرتنی زەویەکی گەورە لەناوچەی شەش لەشاری نەجەف.
نێوان سیاسەت‌و میلیشیاکان
هەرچەندە زەیدی پەیوەندییەکی ڕێکخراوەیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ گروپە چەکدارەکان نییەو زۆرجار بەهۆی لێکچونی ناوی لەگەڵ (شبل زەیدی) توشی لێکتێنەگەیشتن دەبێت، بەڵام پاڵپشتییە توندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگ" بۆ ئەو، وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانی ئەو هێزانە لەڕێگەی کەسایەتییەکی شارەزا لەبواری بانکداریدا.
عەلی زەیدی ئێستا لەبەردەم دوو ڕێگه‌یە؛ یان دەبێتە ئەوکەسەی کە بەشارەزاییە ئابورییەکەی قەیرانە داراییەکانی عێراق چارەسەر دەکات، یان کاندیدکردنی دەبێتە هۆی زیاتر گۆشەگیرکردنی عێراق لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی ئەو مەلەفە داراییانەی کە لەواشنتۆن لەسەری کراونەتەوە.
عه‌لى زه‌یدى چ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه؟
عه‌لى زه‌یدى وه‌ك بازرگان‌و خاوه‌نكارێكى ناسراوى عێراقییه‌و په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌وخۆى به‌پرۆسه‌ى دابینكردن‌و دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتیان (سه‌به‌ته‌ى خۆراك) هه‌یه.
گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ى كه په‌یوه‌ندیى ئه‌و به‌م بابه‌ته‌وه ده‌ریده‌خه‌ن بریتین له‌به‌رپرسیارێتى دابه‌شكردن، چونكه عه‌لى زه‌یدى به‌رپرسیاره له‌پڕۆسه‌ى دابه‌شكردنى كارتى به‌شه‌خۆراك بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق‌و هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ى سه‌به‌ته‌ى خۆراك، له‌به‌رئه‌وه‌ى كۆمپانیاكانى ئه‌و ڕۆڵێكى سه‌ره‌كییان هه‌یه له‌دابینكردنى ئه‌و پێداویستییه خۆراكیانه‌ى كه مانگانه له‌ڕێگه‌ى بریكاره‌كانه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێن.
