شارپرێس:
لەهەنگاوێکی لهناكاودا، وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی 69 کەسو تەواوی ئەندامانی خێزانەکانیانی ڕاگەیاند،
ئەو بڕیارە دوای ئەوەدێت، حکومەتی بەحرەین ئەوکەسانەی تۆمەتبارکردوە بەپشتیوانیکردن
لەهێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر ئامانجە ناوچەییەکان، دهشڵێت، "سهرباریى
لایهنگرییان بۆ ئێران، سیخوڕیشیان بۆ ئهو وڵاته كردوه".
دەسەڵاتدارانی بەحرەین دەڵێن، ئەوکەسانە نەک تەنها
لایەنگرییان بۆ هێرشە موشەکیو درۆنییەکانی ئێران دەربڕیوە، بەڵکو دەستیان لەسیخوڕیکردنو
تێکدانی ئاسایشی نەتەوەییدا هەبوە.
وەزارەتی ناوخۆ ئهوهشى وتوه، "ئەوکەسانە
لەبنەڕەتدا بەحرەینی نینو لەڕێگەی ڕەگەزنامە پێدانەوە بونەتە هاوڵاتی وڵاتهكهمان،
بۆیە ئێستا بەهۆی نەبونی هاوسۆزیى بۆ نیشتمانمان، مافی هاوڵاتیبونیان لێسەندراوەتەوە".
ئەو هەنگاوە دوای هۆشدارییەکانی حەمەد بن عیسا
ئال خەلیفە پاشای بەحرەین دێت کە ڕایگەیاندبوو، "هیچ لێخۆشبونێک بۆ ئەوکەسانە
نییە کە لەکاتی جەنگدا پشتگیرییان لەئێران كردوه".
عەلی سەدری زادە شیکەرەوەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست پێیوایە، "ئەمە پەیامێکی توندە بۆ ناوخۆی بەحرەین، بەهۆی ئەوەی بەحرەین
ناوەندی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکایەو لەم جەنگەدا ڕاستەوخۆ کەوتوەتەبەر هێرشەکانی
ئێران، حکومەتیش لهم ڕێگهیهوه دەیەوێت هەر جۆرە دەنگێکی ناڕازیی یان لایەنگری
ئێران لەناوخۆدا کپبکات، تەنانەت ئەگەر بەنرخی بێ نیشتمانکردنی بەکۆمەڵی خەڵکیش بێت".
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نیگەرانی قووڵی خۆیان دەربڕیوەو
دەڵێن، ئەو بڕیارە سزایەکی سیاسییەو دەرگایەکی مەترسیدار بۆ چەوساندنەوەی زیاتری ئۆپۆزسیۆن
دەکاتەوە، چونکە ئەوکەسانەو خێزانەکانیان، بێ ناسنامەو بێ ماف دەمێننەوە.
