شارپرێس:
پهرلهمانى عێراق ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لەیاسای خزمەتو خانەنشینی سەربازیی کە بڕیارە لەدانیشتنەکانی داهاتودا بخرێتەبەرباسو پەسەندکردن، ئەم هەنگاوە دوای فشارو بەدواداچونی بەردەوامی لیژنەی ئاسایشو بەرگریی پەرلەمان دێت بۆ پاراستنی مافی هێزە ئەمنییەکان.
بهگوێرهى لێدوانی ئەندامانی لیژنەی ئاسایشو بەرگریی، دیارترین خاڵی ئەم هەموارە بریتییە لەکۆتاییهێنان بەمەرجی تەمەن (45 ساڵ) بۆ خانەنشینبون، لەبەرامبەردا، تەنها پشت بەخزمەتی کردەیی دەبەسترێت کە نابێت لە 15 ساڵ کەمتربێت.
پەرلەمانتاران ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو یاسایە هەردوو وەزارەتی بەرگرییو ناوخۆ دەگرێتەوە، ئامانج لێی نەهێشتنی ئەو بەربەستە یاساییانەیە کە پێشتر ڕێگربون لەوەی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دوای ساڵانێکی درێژ لەقوربانیدان، مافی خانەنشینییان پێبدرێت.
کەریم عەلیویو عوسمان شەیبانی ئەندامانی پەرلەمان جەختدەکەنەوە، ئەم هەموارە تەنها گۆڕانکارییەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو پەیامێکی پێزانینە بۆ قوربانییەکانی هێزە ئەمنییەکان.
جهختیشدهكهنهوه، پێشبینیدەکرێت پەسەندکردنی ئەم یاسایە سەقامگیرییەکی دەرونیو بژێوی زیاتر بۆ کارمەندانو خێزانەکانیان دابینبکاتو دادپەروەریی لەدابەشکردنی شایستە داراییەکاندا بچەسپێنێت.
