شارپرێس:
دوای تێپەڕبونی نزیکەی 40 ڕۆژ بەسەر کوژرانی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، هێشتا لێکەوتەکانی ئەم ڕوداوە لەناوەندە سیاسیی‌و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەردەوامە، برایه‌كیشى زانیارییه‌كى زۆر هه‌ستیار ئاشكرادهكاتو ده‌ڵێت، "له‌ته‌واوى جه‌سته‌ى براكه‌م، ته‌نها به‌شێك له‌ده‌ستى دۆزرایه‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى له‌ناوچون".
لاریجانی لە 17ی ئاداری 2026 لەهێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل‌دا لەدەوروبەری تاران یان به‌گوێره‌ى هەندێک سەرچاوە لەدەرەوەی وڵات، لەکاتێکدا سەرقاڵی ئەرکێکی دیپلۆماسی‌و ئەمنی بوو، كراوه‌ته ئامانج‌و گیانى له‌ده‌ستداوه.
محەمەد جەواد لاریجانی برای ناوبراو، لەلێدوانێکدا پشتڕاستیکردەوە، بەهۆی توندی هێرشەکەوە، تەرمی براکەی بەتەواوی لەناوچوەو تەنها یەک دەستی دۆزراوەتەوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەیادی چلەی لاریجانیدا ڕایگەیاند، ئەو کۆڵەکەیەکی فیکریی‌و نیشتمانی بوو و لەدەستدانیشى زیانێکی گەورەیە بۆ توانای بڕیاردانی ژیرانە لەئێراندا.
لەئێستادا، محەمەد باقر زوڵقەدر وەک جێگرەوەی ئەو لەئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەکار بوە، بەڵام چاودێران پێیانوایە، بەبێ لاریجانی، باڵی توندڕەو لەئێراندا زیاتر زاڵدەبنو بژاردەکانی دیپلۆماسی کەمتر دەبنەوە.
