دەم پارتی لەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و بەرپرسانی پارتە سیاسییەکان هاتەدەنگ

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

 

هاوسەرۆکی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغولاری لە کۆبوونەوەی گشتی پارتەکەی لە پەرلەمان بەرامبەر دەستبەسەرکردنی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پارتەکان و ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین، لەم پرۆسەیەدا کە باسی ئاشتی دەکەین، ئەمجۆرە ئۆپەراسیۆنانە جێگەی قبوڵکردن نین و لەگەڵ ڕۆحی پرۆسەکەدا ناگونجێن و داوایکرد  دەستبەسەرکراوان ئازاد بکرێن.

 تولای حاتەم تۆغولاری ڕایگەیاند، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگایەکی نوێی بۆ تورکیا کردۆتەوە.

 

دەشڵێت،"پرۆسەکانی ململانێ و چارەسەری کە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، لەم پڕۆسەیەدا پەکەکە پێش هەموو شتێک کۆتایی بە کار و چالاکییەکانی و شەڕی چەکداری هێنا، بۆیە پێویستە بۆ بەدیهاتنی ئاشتی، هەموو کارێک لەسەر بنەمای هەنگاوی یاسایی بەرەو پێش بچێت، بەڵام لە دۆخێکی وادا حکومەت بە ترسنۆکیەوە مامەڵە دەکات ئەم هەڵوێستە پرۆسەکە دوادەخات. 

ئۆغولاری دەڵێت، ئەگەر هەنگاو نەنرێت دەستی ئەوانەی دژایەتی پرۆسەکە دەکەن بەهێزتر دەبێت. بۆیە بە دەسەڵات دەڵێین؛ ئەوانەی ئاشتییان ناوێت دڵخۆشن بەوەی هەنگاو نانرێت لە پرۆسەکە. پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیارە. ئاشتی لە نێو ئەم پێشهاتانەدا پێویستییەکی گەورەیە. پێویستە دەسەڵات واز لە گریمانە و پشتڕاستکردنەوە بهێنێت و بۆ دەرکردنی یاسا هەنگاو بنێت. پێویستە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی شکۆمەندانە لەم وڵاتەدا هەنگاو بنرێت.