شارپرێس:
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام بەناوی ئومێد شوکریپوور، خەڵکی شاری هۆلیلانی سەر بە پارێزگای ئیلام، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئومێد شوکریپوور، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی زەردەڵان سەر بە شاری هەلیلان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە شەش ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئ.ه