شارپرێس:
پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە دووپاتی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرکردایەتی هەوڵەکان دەکات بۆ گەیشتن بە "ڕێککەوتنێکی گەورە" لەگەڵ ئێران و ئاشکرای کرد کە ئێران ستراتیژی کۆریای باکور پەیڕەو دەکات بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بە دروستکردنی سیستەمێکی بەرگری مووشەکی.
هێگسێت لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئێران ناتوانێت توانا سەربازییەکانی خۆی بنیات بنێتەوە، ئێمەش کاردەکەین بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بکەین. ئۆپەراسیۆنەکەمان سەرکەوت و دەرفەتێکی گەورەی ڕەخساند بۆ ئەوەی ئێران خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی نەبێت".
وەزیری بەرگری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە سوپایەک بنیات دەنێین کە ترسی قووڵ لە نەیارەکانماندا دەچێنێت و کاردەکەین بۆ بەدەستهێنانی باڵادەستی لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا.
ڕوونیشی کردەوە کە "داواکارییەکانی بودجەی بەرگری بۆ ساڵی داهاتوو گوزارشت لە ئەم ساتەوەختەی ئێستا دەکات، هەروەها زیادکردنی بودجەی پنتاگۆن توانای هێزەکانمان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشە ئاڵۆزەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەییمان مسۆگەر دەکات"، ئاماژەی بەوەشدا کە "گەورەترین مەترسی کە ئەمڕۆ ڕووبەڕوومان دەبێتەوە دیموکراتە دۆڕاوەکانە کە هەوڵدەدەن هەوڵەکانمان لە دژی ئێران تێکبدەن".
