شارپرێس:
چەند ڕێکخراوێکی ژنان پلاتفۆڕمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دامەزراند.
ڕێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_ نینا، ئاسۆی ژنی کورد، ڕێکخراوی ژنانی کۆمەڵە، ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران، یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان_کەژار، پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ژینایان ڕاگەیاند.
لەڕاگەیەندراوی پلاتفۆڕمەکەدا هاتووە : "دوای چەندین مانگ و کۆبوونەوە، بە پێویستمان زانی کە بە تێگەیشتن لە پێویستیی یەکڕیزی و کاری پێکەوەیی، پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان_ژینا وەک چەترێکی مەدەنی_نەتەوەیی و پارێزەر و داکۆکیکاری ڕاستەقینەی شکۆ، ئازادیی، یەکسانی و مافی ژنان ڕابگەیەنین".