شارپرێس:
لە ٥٠ ساڵی ڕابردودا، شەڕی ئابوری لە پێش هەموو شتێکەوە
بوە کە هەمیشە بە هەمان حەوت هەنگاو و بەهەمان ڕیز جێبەجێکراوە.
هەنگاوی یەکەم: بە ناشەرعی ناساندنی حکومەت.
هەنگاوی دووەم: سزای ئامانجدار لەسەر سەرکردایەتی.
هەنگاوی سێیەم: بلۆک کردنى سەروەت و سامان.
هەنگاوی چوارەم: سزای ئابووری فراوان.
هەنگاوی پێنجەم: گەمارۆی دەریایی/بازرگانی.
هەنگاوی شەشەم: کردەوەی سەربازی.
هەنگاوی حەوتەم: گرێبەستی ئاوەدانکردنەوە.
کوبا: ٦٥ ساڵ، هەنگاوەکانی ١-٦ تەواو بوون، ڕژێم هێشتا
نەکەوتووە بەڵامى لە چاوەڕوانى ڕێکەوتندایە دواى شەڕى ئێران.
عێراق: هەنگاوەکانی 1-7 تەواو بوون — هالیبێرتۆن
39.5 ملیار دۆلاری وەک گرێبەستی ئاوەدانکردنەوە وەرگرت. چێنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری
پێشووی کۆمپانیاکە بووە.
ڤەنزوێلا: ١١ ساڵ لە هەنگاوی یەکەم (٢٠١٥) تا هەنگاوی
شەشەم (کانونى دووەمى ٢٠٢٦ — مادۆرۆ دەستگیرکرا). هەنگاوی حەوتەم دەستپێدەکات.
ئێران: هەنگاوی یەکەم لە ساڵی ١٩٧٩، هەنگاوی شەشەم
لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦. ٤٧ ساڵ لە نێوانیاندا.
هەنگاوی حەوتەم: گرێبەستی ئاوەدانکردنەوە — لە چاوەڕوانیدا.
کوشنەر لە دانوستانەکاندایە. ئاوەدانکردنەوەی کەنداو بە سەدان ملیار مەزەندە دەکرێت.
دانوستانکارەکە هیچ ناونیشانێکی فەرمی نییە و سندوقی وەبەرهێنانی کەنداو بە بڕی ٣
ملیار دۆلار بەڕێوەدەبات.
