شارپرێس:
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەکاتێکدا ئیسرائیل پاڵپشتی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی واشنتۆن لەگەڵ تاران دەکات، بەڵام ڕەنگە بەم زووانە ناچار بێت دووبارە هەنگاو بنێتەوە بۆ نەهێشتنی "هەڕەشەکان" کە لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرن.
یسرائیل کاتز، ئاماژەی بەوەکرد، ڕژێمی ئێران "لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا گورزی زۆر سەختی بەرکەوتووە".
دەشڵێت، ترەمپ بەهەماهەنگی لەگەڵ ناتانیاهۆ سەرکردایەتی هەوڵێک دەکات بۆ تەواوکردنی ئامانجەکانی ئەم هەڵمەتە.