شارپرێس:
سه‌رۆكى ڕێكخراوى ئاران زانیارییه‌كى هه‌ستیارو مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پڕبون له‌ده‌رمانى ساخته‌ى گرانبه‌ها"، ده‌شڵێت:"چین‌و هیندستان‌و حزبوڵڵاى لوبنان‌و گروپه چه‌كداره‌كانى كه‌ركوك مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دروستكردوه".
هه‌ژار بابان سه‌رۆكى ڕێكخراوى ئاران له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ئاشكرایكرد، "به‌شێكى زۆر له‌و ده‌رمانانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستده‌كه‌ون‌و ساغده‌كرێنه‌وه، له‌سه‌ر پاكه‌تى ده‌رمانه‌كه ناوى وڵاتێكه، به‌ڵام دروستكراوى ئه‌و وڵاته نییه‌و له‌شوێنى دیكه دروستده‌كرێن".
وتیشى:"به‌گوێره‌ى به‌دواداچونى تیمه‌كانمان، به‌شێكى زۆر له‌و ده‌رمانانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمى كوردستان ساغده‌كرێنه‌وه، به‌حساب دروستكراوى بیلاڕوسیا یان ئه‌رجه‌نتین یان وڵاتانى دیكه‌ن، به‌ڵام ڕاست نییه‌و له‌ناوخۆى هه‌رێم‌و عێراق دروستده‌كرێن یان هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا ساخته‌ن".
جه‌ختیكرده‌وه، "چین‌و هیندستان دوو وڵاتن كه ده‌ستیان له‌بازرگانى ده‌رمانى خراپ له‌هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت چین كه هه‌زاران كۆمپانیاى ساخته‌ى تۆمارنه‌كراو له‌و وڵاته‌دا هه‌ن‌و ده‌رمانى ساخته دروستده‌كه‌ن‌و ده‌ستیان تێكه‌ڵكردوه له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان قاچاخچێتى ده‌رمان ده‌كه‌ن‌و ده‌رمانه‌كانیش كاتێك دروستده‌كرێن، ناوى وڵاتانى گه‌وره‌و پێشكه‌وتوى ده‌رمانى له‌سه‌ره، به‌ڵام له‌چین ساخته‌كراوه".
ئه‌وه‌شى وت:"یه‌كه‌م گروپى میلیشیاى كه تێوه‌گلاوه له‌بازرگانى ده‌رمان له‌هه‌رێم حزبوڵڵاى لوبنانه، له‌سوریاو له‌گه‌رمه‌ى جه‌نگى ئه‌و وڵاته له‌شارى حه‌له‌ب، ده‌ستیگرتوه به‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیاى دروستكردنى ده‌رمانى سوریدا، بیرمان نه‌چێت پێش جه‌نگ، سوریا وڵاتێكى پێشكه‌وتوبوو له‌دروستكردنى ده‌رمانى كوالێتى به‌رزو زۆرباش".
باسى له‌وه‌شكرد، "حزبوڵڵا ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ى سوریاى گواستوه‌ته‌وه بۆ لوبنان‌و له‌وێ كارگه‌ى گه‌وره‌ى دروستكردوه بۆ دروستكردن‌و ساخته‌كردنى ده‌رمان‌و به‌ناوى وڵاتانى پێشكه‌وتوه‌وه، دواتر ڕه‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى جیهانى ده‌كه‌ن، یه‌كێكیش له‌و بازاڕانه‌ى ئه‌م ده‌رمانه ساخته‌یه‌ى حزبوڵڵاى تێدا ساغده‌كرێته‌وه، عێراق‌و هه‌رێمى كوردستانن".
به‌وته‌ى هه‌ژار بابان، "به‌شێكیش له‌و ده‌رمانه ساختانه‌ى حزبوڵڵا كه له‌ڕێگه‌ى قاچاخچیه‌كانه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێنه هه‌رێمى كوردستان، ده‌رمانى زۆر گرانبه‌هان‌و تایبه‌تن به‌شێرپه‌نجه".
ئاشكراشیكرد، "هاوكات له‌كه‌ركوكیش گروپى میلیشیایى به‌ناوى باره‌گاى سه‌ربازییه‌وه كارگه‌ى دروستكردنى ده‌رمانى ساخته‌یان دروستكردوه‌و ده‌رمان دروستده‌كه‌ن‌و ده‌یخه‌نه پاكه‌ته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى ده‌كه‌ن، دیسانه‌وه بۆ ئه‌مجۆره ده‌رمانه‌ش، ستیكه‌رى ده‌رمانى حكومه‌تى هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان ساخته‌كردوه، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه، له‌هیچ زاڵگه‌و خاڵێكى پشكنین ڕاناگیرێن، له‌هه‌رێمى كوردستانیش چه‌ندین ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌دا كردوه كه قاچاخچێتى به‌ده‌رمان‌و ده‌رمانى ساخته‌وه ده‌كه‌ن".
