شارپرێس:
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی بەڵێنەکان بنەمای وتووێژی بنیاتنەرە.
پزیشکیان لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئاماژەی نا بنیاتنەر و دژبەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکاوە هەیە کە هەڵگری پەیامێکی تاڵن.
ناوبراو دەڵێت: بێمتمانەیی قووڵی مێژوویی لە ئێران بەرامبەر بە ڕەفتاری حکومەتی ئەمریکا هەر ماوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە نابێت کەس لەم قۆناغەدا یاری بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، جێگرەکەی، جەی دی ڤانس، نێردەی تایبەتی ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر لە ڕێگادان بۆ پاکستان.