شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە کوژراون گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٥٥١ کەس.
وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو گەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان بریندارێک بووە.
ڕاشیگەیاند، لە دەستپێکی ئاگربەست لە غەززە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥وە ٧٧٥ کەس کوژراون و دوو هەزار و ١٧١یش بریندار بوون.
وەزارەتەکە دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە برینداربوون بۆ ١٧٢ هەزار و ٢٧٤ کەس بەرز بووەتەوەو هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.