شارپرێس:
لەکاتێکدا عێراق لەبەردەم وەرچەرخانێکی سیاسی نوێدایەو چاوەکان هەمویان لەسەر ماڵی شیعەن، چوارچێوەی هەماهەنگی شەش کارەکتەری جیاوازی وەک کاندیدی سەرەکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران خستوەتەسەر مێزی گفتوگۆکان، چاودێرانیش پێیانوایه، ئەم ناوانە تەنها کاندید نین، بەڵکو گوزارشت لەململانێی دوو ئاڕاستەی جیاواز دەکەن، مانەوە لەسەر ڕێچکە کۆنەکان یان هەنگاونان بەرەو گۆڕانکاریی.
ئەو شەش كهسهى کێبڕکێ لەسەر کورسییەکەی بەغدا دەکەن بریتین لەههریهك له:
1ـ باسم بهدری: پیاوی یاساو دۆسێ هەستیارەکان کە وەک کاندیدی (تەوافوق) دەردەکەوێت.
2ـ حهمید شهتری: کەسایەتییە ئەمنییە بێدەنگەکە کە لەپشت پەردەی هەواڵگرییەوە بەرەو لوتکەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن هەنگاو دەنێت.
3ـ قاسم ئهعرهجى: دیپلۆماتکارە ئەمنییەکە کە هەوڵدەدات هاوسەنگی لەنێوان هێزە ناوخۆییو دەرەکییەکاندا ڕابگرێت.
4ـ محهمهد دهراجی: ئەندازیاری پڕۆژەکان کە دەیەوێت لۆژیکی ئاواکردنەوە تێکەڵی سیاسەت بکات.
5ـ عهبدولموحسین عهبتان: ئەو ناوەی لای شەقام بەپیاوی "خزمەتگوزارییو وەرزش" ناسراوەو چانسی جەماوەرییەکەی خاڵی بەهێزیەتی.
6ـ عهلی شهکری: ئەکادیمیستو شارەزایەک کە دەیەوێت بەزمانی پلانو ستراتیژ وڵات بەڕێوەببات.
چاودێران ئاماژه بهوهدهكهن، ئەمڕۆ عێراق تەنها پێویستی بەناو نییە، بەڵکو تینوی بڕیارە، ئایا چوارچێوەی هەماهەنگی دەتوانێت لەنێوان ئەم شەش جەمسەرەدا کەسێک هەڵبژێرێت کە کێشەکان کۆتایی پێبهێنێت، یان ململانێی ناوخۆیی باڵەکان دەبێتە بەربەست؟ ڕۆژانی داهاتوو دەیسەلمێنن کە ئایا ئەم ناوانە دەبنە فریادڕەس یان تەنها دەبنە ژمارەیەکی نوێ لەهاوکێشە ئاڵۆزەکەی عێراقدا.
