شارپرێس:
لەنێوان بەرداشی هاوپەیمانێتییە نوێیەکان‌و کورسییەکانی دەسەڵاتدا، پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی کوردستان گەیشتوەتە خاڵی سفر، ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم، لەبری کلیلەکانی حکومەت، پەنجە دەخاتەسەر دوگمەی دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن‌و دەیەوێت بەلێدانی یارییەکە، هاوسەنگییەکان لەقازانجی خۆی دابڕێژێتەوە، شەڕی کورسییەکان لەهەرێم لەهۆڵەکانی گفتوگۆوە گوازرایەوە بۆ سەنگەربەندیی نوێ، لەکاتێکدا یەکێتیی‌و نەوەی نوێ بەبلۆکێکی 38 کورسییەوە دەیانەوێت ببنە بەربەست لەبەردەم "تاکڕەویی" پارتی، پارتیش بەهەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی تەواوی پرۆسەکەو گەڕانەوە بۆ لای خەڵک، وەڵامی ئەو هاوپەیمانێتییە دەداتەوە.
دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر لە 540 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پرۆسەی سیاسیی لەهەرێمی کوردستان نه‌ك هه‌ر هه‌نگاوی نه‌ناوه، به‌ڵكو گه‌یشتوه‌ته خاڵی چەقبه‌ستویی، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م، ئێستا له‌بری كابینه‌ی نوێ، باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌و دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكات.
ئه‌وه‌ی مێزی گفتوگۆكانی تێكدا، دروستبونی هاوپه‌یمانێتییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئه‌و دوو هێزه به‌كۆی 38 كورسییه‌وه، خۆیان وه‌ك به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو نیشانی پارتی ده‌ده‌ن، یه‌كێتیی ده‌یه‌وێت به‌م كارتە، فشاربخاته‌سه‌ر پارتی تا وه‌ك هاوبه‌شێكی هاوسه‌نگ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ك ته‌نها وه‌ك حزبێكی خاوه‌ن 23 كورسیی.
سه‌رچاوه باڵاكانی پارتی بۆ شارپرێس ئاشكرایده‌كه‌ن، حزبه‌كه‌یان به‌توندی نیگه‌رانه له‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتیی‌و نه‌وه‌ی نوێ‌و په‌یامی پارتی-ش ڕونه‌و به‌یه‌كێتیمان وتوه، "ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی ناكه‌ین، ته‌نها له‌گه‌ڵ حزبه‌كان به‌جیا و به‌گوێره‌ى قه‌باره‌ی كورسییه‌كانیان گفتوگۆ ده‌كه‌ین".
ئێستا دۆسیه‌ی دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن له‌سه‌ر مێزی مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه، ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ك پلانێكی جێگره‌وه ده‌بینرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بنبه‌سته‌ی كه ڕێگریی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م گرتوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارپرێس زانیویه‌تى، یه‌كێتیی له‌هه‌وڵێكی تونددایه بۆ ڕاكێشانی بزوتنه‌وی گۆڕان (خاوه‌ن 1 كورسی) بۆ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی، ئامانجی ئه‌م هه‌وڵه‌ش ئه‌وه‌یه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه بگاته 39 كورسی، واته ڕێك هاوتاو هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی، ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌یامێكی سیاسی به‌هێز ده‌بێت كه پارتی چیتر ناتوانێت به‌ته‌نها بڕیارده‌ری یه‌كه‌م بێت.
چاودێران له‌وباره‌یه‌وه ده‌پرسن، ئایا هه‌ڕه‌شه‌كانی پارتی بۆ دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن ته‌نها كارتێكی فشارن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی یه‌كێتیی‌و نه‌وه‌ی نوێ؟ یان به‌ڕاستی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی جەماوەری هه‌نگاو ده‌نێت؟ له‌وه‌ڵامیشدا چاودێران خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی دیاره ئه‌وه‌یه كه متمانه له‌نێوان لایه‌نه‌كان گه‌یشتوه‌ته نزمترین ئاست‌و شه‌قامی كوردستانیش چاوه‌ڕێی كۆتایی ئه‌م كێشمه‌كێشه ده‌كات.
