شارپرێس:
لەپێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا کە دەکرێت وەک وەرچەرخانێکی ئابورییو کۆمەڵایەتی گرنگ تەماشا بکرێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەروازەی سنوریی نێوان قامیشلۆو نسێبینو لهداهاتویهكى نزیكیشدا، كۆبانێو پرسوس لهنێوان ڕۆژئاواو باکوری کوردستان (توركیا) دوای چەندین دەیە لەداخران، بەڕوی هاتوچۆو بازرگانیدا بکرێتەوە.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى تایبهت بهشارپرێس دراوه، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، وەک وادەی سەرەتایی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنوریی نێوان قامیشلۆو نسێبین دیاریکراوە.
ئەم سنورە کە لەگەڵ دەستپێکی ئاڵۆزییەکانی سوریاوە بەتەواوی داخرابوو، بڕیارە لەقۆناغی یەکەمدا بۆ چالاکییە بازرگانییەکان بەکاربهێنرێت، ئەمەش ئومێدێکی گەورەی لای بازرگانانو دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردوە بۆ بوژانەوەی باری گوزەرانیان.
هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا، زانیارییهكانى شارپرێس ئاماژە بەوەدەکەن، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ کردنەوەی دەروازەی (مورشید پنار) کە هەردوو شاری کۆبانێو پرسوس بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
دەروازەی مورشید پنار کە لەساڵی 2015وە لەلایەن تورکیاوە داخرابوو، چاوەڕواندەکرێت لەئایندەیەکی نزیکدا ئەویش بکرێتەوە.
کردنەوەی ئەم دەروازانە تەنها پرۆسەیەکی بازرگانی نییە، بەڵکو وەک هەناسەیەکی نوێ دەبێت بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان پارچەکانی کوردستانو ئاسانکارییەکی گەورە بۆ جوڵەی ئابوریی لەناوچەکەدا.
