شارپرێس:
دوای بڵاوبونەوەی چەند دەنگۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بەفرۆشتنی زەوییە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەکەسانی بیانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان هۆشدارییەکی توند دەدەنە ئەو پەیجو کەسانەی هەواڵی بێبنەما بڵاودەکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزارى ههڵهبجه ئاشكرایكردوه، "ئەو زەوییەی باسی لێوە دەکرێت گوایه چەند کەسێك کە کورد نین زهویهكهیان کڕیوەو بەڕێوەی دەبن بەمەبەستی گەشتیاریی، ئێمه ڕایدهگهیهنین ئهو زهویه موڵکی هاوڵاتییەکی ناوچەکەیەو تەنها بۆ ماوەی چوار مانگ بەکرێ دراوە بەکۆمپانیایەکی گەشتیاریی شاری بەسرە، بەمەبەستی پێشوازیکردن لەگەشتیاران لەهاوینەهەواری ئەحمەدئاوا".
لههۆشدارییهكى توندى یاساییدا گەشتوگوزار دهڵێت، "هۆشداریدەدرێتە هەموو ئەو لایەنانەی بۆ کۆکردنەوەی لایکو کۆمێنت، هەوڵی تێکدانی ناوبانگی گەشتیاریی پارێزگاکە دەدەن، دەزگا ئەمنییەکانو پۆلیس چاودێریی وردی بارودۆخەکە دەکەنو هەر هەوڵێک بۆ چەواشەکارییو تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، ڕوبەڕوی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە".
لهپەیامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان، داوا لەهاوڵاتیانو گەشتیاران دەکرێت، نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو هەواڵە مەبەستدارانەی کە ئامانجیان ساردکردنەوەی گەشتیارانو لێدانی ئابوری ناوچەکەیە، جهختیشدهكهنهوه، هەڵەبجە بەئارامی دەمێنێتەوەو گەشتوگوزاری ناوچەکەش لەژێر چاودێرییەکی وردی دەزگا پەیوەندیدارەکاندایە.
