شارپرێس:
نێچیرڤان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.
نێچیرڤان بارزانی لەتۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی جدییان سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان تورکیا، عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لە ئەنتاڵیا چاوم بە سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان کەوت و گفتوگۆیەکی جدییمان کرد سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان تورکیا، عێراق و هەرێمی کوردستان".
دەشڵێت،" بیروڕامان گۆڕییەوە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە. دووپاتمان کردەوە کە هەردوولا پابەندین بە پێشخستنی سەقامگیریی ناوچەکە، گەشەسەندن و ئاسایشی هاوبەش."
هەروەها نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، "سوپاسی ئەردۆغان دەکات بۆ سەرکردایەتیکردن و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە."