ئیمارات په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و هه‌ڵوێستى خۆى ئاشكراده‌كات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1641 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

د. ئەنوەر قەرقاش ڕاوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، پەیامێکی توندو ڕونی ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردو ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات هەڕەشەو دەستدرێژی ببنە ناسنامەی نوێی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


قەرقاش لەپۆستێکدا لەهەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ئاماژەی بەوەکرد، "بەشداریکردنی ئیمارات لەکۆڕبەندە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکاندا، وەک کۆڕبەندی ئەنتالیا، هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لەنەخشەی نوێی سیاسیی دوای ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی ناوچەکە بەخۆیەوە بینیویەتی، ئێمە لەقۆناغێکداین کە دەبێت تایبەتمەندییەکانى داهاتوو بەوردی بخوێنینەوە".

لەبەشێکی دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا، قەرقاش جەختیکرده‌وته‌وه‌، "سەقامگیریی وڵاتانی کەنداوو پاراستنی گەلانی ناوچەکە لەهەر دەستدرێژیی‌و توندوتیژییەک، چەقی بایەخەکانی ئیماراتە، گەڕانەوەش بۆ پەیوەندییە ئاساییەکان لەگەڵ لایەنە ناکۆکەکان، بەبێ ڕاشکاویی‌و گەرەنتی ڕاستەقینە مەحاڵە".

ئەم لێدوانانەی قەرقاش لەکاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر تەمومژێکی سیاسی قورسدایە، وه‌كو قه‌رقاش-یش وتویه‌تى، "پەیامی ئیمارات ڕونە، نەخێر بۆ قبوڵکردنی فشارو هەڕەشە وەک بەشێک لەژیانی ڕۆژانە، تەنها بەدیالۆگێکی جدی‌و دورکەوتنەوە لەسیاسەتی توندوتیژیی، دەتوانرێت داهاتویەکی گەش بۆ نەوەکانی داهاتوو مسۆگەربکرێت".