شارپرێس:
لەکاتێکدا
جیهان چاوی بڕیوەتە پایتەختی پاکستان بۆ بینینی دوەم وێستگەی دانوستانە مێژوییەکانی
نێوان واشنتۆنو تاران، غیابی کتوپڕی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بوەتە سەردێڕی
گەورەی میدیا جیهانییەکانو شەپۆلێکی لەسەرلێشێواوی سیاسیی لەناوخۆی ئەمریکادا
دروستکردوە، بهتایبهت دواى ئهوهى ترهمپ جهختیكردهوه، ڤانس بههۆكارى ئهمنیى
بهشداریى ناكات.
چیرۆکەکە
لەوێوە دەستیپێکرد کاتێک دۆناڵد ترەمپ، بەشێوازە کتوپڕەکەی خۆی وتى، "ڤانس بەهۆی
هۆکاری ئەمنیی گەشتەکەی بۆ ئیسلام ئاباد هەڵوەشاوەتەوە".
ئەم
لێدوانە وەک بۆمبێک لەناوەندە میدیاییەکاندا تەقییەوە، چونکە تەنها چەند کاتژمێرێک
پێشتر، کۆشکی سپی جەختیکردبوەوە، ڤانس سەرۆکایەتی وەفدەکە دەکات، چاودێرانیش پێیانوایه،
ئەم دژایەتییە نیشانیدەدات کە لەپشت پەردەی بڕیارەکانهوه، ململانێیەکی توند لەنێوان
پڕۆتۆکۆڵە ئەمنییەکانو ویستە سیاسییەکاندا هەیە.
سەرچاوە
نزیکەکان ئاماژە بەوەدەدەن، دەزگای پاراستنی سەرۆک هۆشداریداوە لەوەی کە پاکستان لەئێستادا
ژینگەیەکی (بەرزە ـ مەترسییە) بەوپێیەی ترەمپ دەیەوێت لەکاتی گەیشتن بەڕێککەوتنی کۆتایی
خۆی دەربکەوێت، مانەوەی ڤانس لەواشنتۆن وەک هێڵی یەدەگی دەسەڵات دەبینرێت، لەڕوی سەربازییو
ئەمنییەوە، ناکرێت سەرۆکو جێگرەکەی هەردوکیان لەیەککاتدا لەناوچەیەکی وا ئاڵۆزدابن.
هەندێک
لەشرۆڤەکاران پێیانوایە، ترەمپ نایەوێت ڤانس هەموو جڵەوی دانوستانەکان بگرێتە دەست،
دورخستنەوەی ڤانس لەم قۆناغەدا، ڕێگە بۆ ترەمپ خۆشدەکات کە لەساتەكانى کۆتاییدا وەک
پاڵەوانی ئاشتی دەربکەوێتو واژۆکە بەناوی خۆیەوە بکات، نەک لەژێر سێبەری جێگرەکەیدا.
ئامادهنهبونى
کەسی دوەمی ئەمریکا لەسەر مێزی دانوستان، دەکرێت وەک پەیامێکی سارد بۆ ئێران لێکبدرێتەوە؛
کە واشنتۆن هێشتا بەتەواوی متمانەی بەجددیەتی لایەنی بەرامبەر نییەو ئاستی نوێنەرایەتییەکەی
وەک ئامرازێکی گوشار بەکاردەهێنێت.
ئەم
تەمومژەی دەوروبەری ڤانس، تەنها کێشەیەکی ئەمنی نییە، بەڵکو گوزارشتە لەو ناجێگیرییەی
کە زۆرجار لەسیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ترەمپدا دەبینرێت.
ئێستاش
هەمووان دەپرسن، ئایا ئەم ئامادهنهبونه، دەبێتە هۆی ساردبونەوەی دانوستانەکان، یان
تەنها مانۆڕێکی تەکتیکییە بۆ ئەوەی ترەمپ خۆی لەکۆتاییەکەدا جڵەوەکە بگرێتە دەست؟.
بهشێكى
دیكهش لهشرۆڤهكاران تهئكید دهكهنهوه، ئەوەی ڕونە، کورسییە چۆڵەکەی ڤانس لەئیسلام
ئاباد، دەنگی بەرزترە لەو قسانەی کە لەپشت مێزی دانوستانەکانهوه دەکرێن.
